كاربه‌ده‌ستانی عیراقی ده‌لێن سه‌ربازانی ئه‌مریكی به هه‌ڵه دوو پۆلیس و دوو كه‌سی سیڤیلی عیراقیان كوشتووه له دوای ئه‌وه‌ی كاروانێكی له‌شكری ئه‌مریكی له باشووری به‌غدا كه‌وته به‌ر هێرشێك. كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی تاكو ئێستا هێچ راگه‌یاندنێكیان له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه نه‌داوه، كه وه‌زیری ناوخۆی عیراقی ووتی دره‌نگانێكی رۆژی شه‌ممه كراوه. له لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مریكی په‌شیمانی خۆیان راگه‌یاند به‌رامبه‌ر به هێرشێك كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه بۆ سه‌ر مالێكی شاری موسل كرا. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌لێن پێنج كه‌س له هێرشه‌كه‌دا كوژران، به‌لام ئاماده‌بووان له شوێنی رووداوه‌كه و رۆژنامه‌وانان ده‌لێن چوارده كه‌س كوژراون.