پۆلیس له كه‌شمیری هندستان ده‌ڵێت ملیتانه گومان لێكراوه‌كان گڕیان له بینایه‌کی حكومه‌ت به‌رداوه و به ده‌یان كارمه‌ندیان گرتووه.
به پێ ڕاپۆرته‌كان له سرینه‌گه‌ره‌وه ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م دوو ملیتان ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشینا برده ناو ئۆفیسی باجی حكومه‌ت و ده‌ستیان كرد به گڕ به‌ردان.
كاربه‌ده‌ستێكی ئاسایش به Associate Press ی گوتووه كاربه‌ده‌ستان هه‌وڵیان دا كه بچنه ناو بیناكه‌وه و مه‌ده‌نییه‌كان به سه‌لامه‌تی ڕزگار كه‌ن.
ملیتانه‌كانی دژی حكومه‌تی ده‌سه‌ڵات داری هندستان له ساڵی 1989 وه ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تی دژی حكومه‌ت.