سه‌رۆكی ئاژانسی ووزەی ناوەكی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێت ئێران ڕازی بووە به‌وەی پشكنه‌ران سه‌ردانی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه بكه‌ن كه ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت ئێران له‌و شوێنه‌دا به شێوەیه‌كی نهێنی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوەكی به‌ڕێوە دەبات.
موحه‌ممه ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی ووزەی ناوەكی نێونه‌ته‌وەیی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له ڤیه‌ننا گوتویه‌تی پێشبینی دەكرێت پشكنه‌رانی ن.ی له ماوەی چه‌ند ڕۆژ یاخود چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ردانی سه‌ربازگه‌ی پارچین بكه‌ن.
جێی باسه، ئه‌م ڕێكخراوەی سه‌ر به نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان بۆ ماوەی چه‌ند مانگێكه هه‌وڵ دەدات قه‌ناعه‌ت به ئێران بكات بۆ ئه‌وەی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه سه‌ربازییه بكه‌ن كه نزیكه‌ی 30 كم له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تارانه‌وە دوورە.
له هه‌مان كاتدا، ئێران سوورە له‌سه‌ر ئه‌وەی چالاكیه‌كانی له بواری ووزەی ناوەكیدا ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌یه.