وەزیری دەرەوەی توركیا عه‌بدوڵڵا گول سه‌ردانی ئیسرائیل دەكات: یه‌ك له به‌رئه‌وەی په‌یوەندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دەوڵه‌تێكی جوله‌كه‌دا به‌هێز و توند بكات، هه‌روەهاش بۆ ئه‌وەی وەك دانوساندەرێك له پێناو دەستپێكردنه‌وەی ووت‌وێژی ئاشتی نێوان سوریا و ئیسرائیل كاربكات.
به‌ڕێز گول له ماوەی سه‌ردانه‌كه‌یدا گوتی ئه‌و باوەڕ دەكات سوریا حه‌ز به ئاشتی بكات. وەزیری دەرەوەی توركیا له ماوەی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی توركیا دەتوانێت به‌هۆی بوونی په‌یوەندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ناوچه‌كه وەك سوریا و لوبنان و ئیسرائیل‌دا، دەستپێكردنه‌وەی ووتوێژەكان ڕێك بخات.
سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیلیش ئاریاڵ شارۆن له ماوەی ڕێوڕەسمێكی پێشوازی كردن له به‌ڕێز گول گوتی ئه‌و باوەڕ دەكات سه‌ردانه‌كه‌ی گول یارمه‌تی بدات له‌وەی ئارامی و ئاشتی بۆ ناوچه‌كه بهێنێت. به‌رێز شارۆن گوتی ئه‌گه‌ر سوریا به ڕاستی مه‌به‌ستی ئه‌وەیه ئاشتی بهێنێته كایه‌وە ئه‌وا دەبێت سوریا پشتگیری خۆی بۆ گروپه تیرۆرستیه‌كان ڕابگرێت و بنكه‌ی ڕێكخراوە چه‌كدارییه‌كانی فه‌له‌ستینیه‌كانیش له دیمه‌شق دابخات.