وەزیرێكی چینی تایبه‌ت به كاروباری تایوان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌یشتۆته واشنتۆن تاوەكو ووتوێژ له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكیدا بكات.
قسه‌كه‌ری وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت چێن یونلین له‌گه‌ڵ جێگری وەزارەتی دەرەوە ریچارد ئارمتاج و ژمارەیه‌ك له كاربه‌دەستانی تردا كۆدەبێته‌وە تاوەكو ووتوێژ له‌سه‌ر چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان چین و تایوان بكه‌ن له‌وانه كانونێكی دژ به جیابونه‌وەی تایوان كه له لایه‌ن چینه‌وە پێشنیار كراوە.
چین دەڵێت مه‌به‌ستی سه‌رەكی ئه‌و كانونه پێشنیاركراوە كه بڕیارە له مانگی سێی داهاتوودا له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وە گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وەیه دەبێت چین كۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر هێزەكانی جوداخوازی تایوانه‌وە هه‌بێت و ئاشتی بێته كایه‌وە و بارودۆخی ناوچه‌كه سه‌قامگیر بكرێت .
جێی باسه، ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1979 وە به‌ڕێوبردنی كارە دیپلۆماتیه‌كانی له تایپیه‌وە گواسته‌وە بۆ بێیژینگ، به‌ڵام سه‌رچاوەی سه‌رەكی چه‌كی تایوانیش ته‌نها ئه‌مه‌ریكایه.