كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌لێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له باكووری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نۆزده كه‌س كوژران، كه هه‌ژده‌یان پاسه‌وانی نیشتیمانی عیراقی بوون. كاربه‌ده‌ستان له عیراق ده‌لێن خۆكوژێك به ئۆتۆمبیڵیكی بۆمبرێژ كرا‌و له شارۆچكه‌ی به‌له‌د هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆبیسێك كه پاسه‌وانانی نیشتیمانی عیراقی تێدابوون. له هێرشه‌كه‌دا هه‌روه‌ها شه‌ش پاسه‌وانیش بریندار بوون. له لایه‌كی تره‌وه له‌شكری ئه مریكی رایگه‌یاند كه‌وا چوار پۆلیسی عیراقی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له سامه‌را كوژران.