سه‌رۆك بوش داوای كرد ئاڵاكانی ئه‌مریكا له حه‌فته‌ی داهاتوودا تا نیوه دابه‌زێنرێن بۆ رێزلێنان له قوربانیانی كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه و سونامی له ئاسیا. حكومه‌تی ئه‌مریكا هاوكاریه‌كانی بۆ سێ سه‌دو په‌نجا ملیۆن دۆلار به‌رزكرده‌وه‌و سه‌رۆك بوش ووتی هاولاتیانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به ملیۆنان دولار ده‌به‌خشن بۆ هه‌لمه‌ته‌كانی هاوكاری قوربانیانی كاره‌ساته‌كه. شاندێكی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆلن پاول و برای سه‌رۆك بۆش، جێب بوش، كه فه‌رمانداری ستانی فلۆریدایه سه‌ره‌دانی شوێنی كاره‌ساته‌كه ده‌كه‌ن.