ڕێكخراوی خاچی سوری نێونه‌ته‌وەیی دەڵێت له‌وانه‌یه ژمارەی قوربانیه‌كانی شه‌پۆله‌كانی سونامی باشوری ئاسیا بگاته 100،000 كه‌س، ئه‌مه له كاتێكدا كه كارمه‌ندانی فریاگوزاری به خێرایی دەستیان كردووە به ناشتنی ته‌رمی هه‌زار كه‌س و یارمه‌تی ملیۆنه‌ها كه‌س بێ ماڵ و لانه دەدەن.
شارەزایانی فریاگوزاری دەڵێن هێشتا چارەنوسی هه‌زارەها كه‌س دیار نیه و هیچ كه‌س ناتوانێت بچێته ناو ئه‌و 12 ووڵاتانه‌ی كه زیانیان پێگه‌یشتووە.
له هه‌ندێ له ناوچه‌كاندا، كاربه‌دەستان وازیان له ناسینه‌وەی ته‌رمه‌كان هێناو به كۆمه‌ڵ ته‌رمه‌كان دەنێژن.
ئه‌ندەنوسیا له هه‌موو ووڵاته‌كانی دیكه زیانی زیاتر پێگه‌یشتووە و ژمارەی قوربانیه‌كان تیایدا گه‌یشتۆته 45،000 كه‌س. كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن و ڕزگاركردنیش زەحمه‌تیه‌كی زۆر دەبینن له گه‌یشتن به‌و قوربانیانه‌ی ناوچه‌ی دورگه‌ی سوماترا كه بومه‌له‌رزەیه‌كی نۆ پله‌یی به پێوانه‌ی ڕەخته‌ر و شه‌پۆلی سونامی لێیداوە.
له هندستان و سریلانكاش ژمارەیه‌كی زۆری خه‌ڵكی گیانیان له دەستداوە. هه‌روەهاش له تایله‌ند و بورما و به‌نگلادش و مالیزیا و ماڵدڤێس و ته‌نزانیا و سۆماڵیا و كینیا و سایچێڵێس.