كاربه‌دەستانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئۆكرانیا به ڕەسمی ڤیكتۆر یوشه‌نكۆی ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنیان به براوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دووبارەكراوی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ناساند.
به گوێرەی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ڕەسمیه كه له لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوەندی هه‌ڵبژاردنه‌وە بڵاوبۆته‌وە، یوشه‌نكۆ له سه‌دا 52 و ڤیكتۆر یانوكۆڤیچی سه‌رۆك وەزیر له سه‌دا 44 ی دەنگه‌كانیان به دەستهێناوە.
هه‌رچه‌ندێكه ڕۆژی دووشه‌ممه به گوێرەی ئه‌نجامه سه‌رەتاییه‌كان بردنه‌وەی به‌ڕێز یوشه‌نكۆ ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام به‌ڕێز یۆنوكۆڤیچ دانی به سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی نه‌هێنا و به دۆڕاندنی خۆی قایل نه‌بوو.
هه‌روەها سه‌رۆك وەزیر كه له لایه‌ن ڕووسیاوە پشتگیری دەكرێت، سه‌بارەت به یاساكانی ئه‌م دواییه‌ی چاكسازیكردنی هه‌ڵبژاردن كه له به‌رژەوەندی یوشه‌نه‌كۆ بوو، ناڕەزایی خۆی نیشاندا.