له ئاكامی ژمارەیه‌ك هێرشی نوێی ئاژاوە گێڕانی عێراق، 23 كارمه‌ندی پۆلیس و گاردی نیشتمانی گیانیان له دەستداوە.
به لایه‌نی كه‌مه‌وە، 18 كارمه‌ندی پۆلیس له نێو كوژراوەكاندان و كاربه‌دەستان دەڵێن ته‌قه‌كردن و هێرشی خۆكوژی ئۆتۆمبیل تهقاندنهوە... هۆكاری سه‌رەكی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی نزیك شارەكانی تكریت و سامه‌را و به‌له‌د و به‌عقوبه بوون.
له به‌غداش كاربه‌دەستان دەڵێن ئه‌فسه‌رێكی باڵای گاردی نیشتمانی له هه‌وڵی تیرۆركردنی ڕزگاری بوو كاتێك كه ئۆتۆمبیلێكی به مین ڕێژرا و له نزیك ماڵه‌كه‌ی ته‌قیه‌وە و به لایه‌نی كه‌مه‌وە شه‌ش له پاسه‌وانه‌كانی بریندار بوون.