Accessibility links

ژمارەی قوربانیه‌كان له‌ ئاكامی بومه‌له‌رزە به‌هێز و شه‌پۆله‌كانی سونامی گه‌یشته‌ 54 هه‌زار كه‌س  - 2004-12-28


ژمارەی قوربانیه‌كان له‌ ئاكامی بومه‌له‌رزە به‌هێز و شه‌پۆله‌كانی سونامی گه‌یشته‌ 54 هه‌زار كه‌س كه‌ پێدەچێت ئه‌م ژمارەیه‌ به‌رەو زیادی بڕوات.

له‌ جاكارتا، وەزارەتی ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند كه‌ 27 هه‌زار كه‌س كوژراون و ژمارەكه‌ گه‌لێك زیادی كردووە له‌ 19 هه‌زار كوژراوی ڕاپۆرتێكی كه‌ له‌وەو پێشتر بڵاوكرابۆوە.

كاربه‌دەستانی فریاگوزاری نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێن ڕەنگه‌ ژمارەكه‌ له‌وە زیاتر بێت چونكه‌ دەستیان ناگاته‌ ناوچه‌كانی سومترە و دروگه‌كانی مێڵدڤێس له‌ ئۆقیانوسی هندیدا.

كارەساتی سونامی هه‌زارەها دێهاتی ئه‌و ناوچانه‌ی وێران كردووە و لانه‌ی له‌ ملیۆنه‌ها خه‌ڵكی شێواندووە. كارمه‌ندانی فریاگوزاری ئه‌و هه‌رێمه‌ گیریان خواردوە به‌ دوای دۆزینه‌وەی ڕزگاربووەكان و ترسی بڵاوبونه‌وەی نه‌خۆشیه‌كانی مه‌لاریا و كۆلێرایان هه‌یه‌.

هاوكات دانیشتوان به‌ كۆمه‌ڵ مردووەكانیان دەنێژن و ڕێكخراوی منداڵانی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەڵێن سێ یه‌كی كوژراوەكان منداڵن.

ژمارەی كوژراوەكانیش له‌ سیریلانكا گه‌یشتۆته‌ 18 هه‌زار و له‌ هندستان 8،500 . كارەساتی سونامی زیانێكی زۆری به‌ سه‌رانسه‌ری تایلاندیش گه‌یاندووە و له‌ بورماش ژمارەیه‌ك له‌ خه‌ڵكی گیانیان له‌ دەستداوە. به‌ هه‌مان شێوە زیان له‌ به‌نگلادش و مالیزیا و ته‌نانه‌ت له‌ ته‌نزانیا و سۆماڵیش كه‌وتووە كه‌ به‌ هه‌زارەها كیلۆمه‌تر له‌ ناوەندی بومه‌له‌رزەكه‌وە دوور بوون.

XS
SM
MD
LG