ڤیكتۆر یوشه‌نكۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیای به ڕێژەیه‌كی زۆر بردەوە، به‌ڵام ئه‌و ئێستاكه ڕووبه‌ڕوی به‌ربه‌رەكانی به‌ڕێوبردنی گه‌لێكی دابه‌شكراو و لێكترازاو بۆته‌وە.
چواردەساڵ پاش هه‌ڵوەشاندنه‌وەی یه‌كێتی سوڤیه‌ت، كیه‌ڤ سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌دەستهێنا. له ئه‌نجامی ئه‌وەشدا، جیاوازییه‌كی فراوان په‌یدابوو له نێوان به‌شی ڕۆژئاوای ئۆكرانیا كه خوازیارە له‌گه‌ڵ ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا نزیك ببێته‌وە و به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتیشی كه به‌شێكی هه‌رە كارداری ووڵاته‌كه‌یه حه‌ز به نزیك بونه‌وە له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا دەكات.
به‌ڕێز یوشه‌نكۆ كه خۆی به خۆی شارەزاییه‌كی ئابورییه دەڵێت گۆڕانكاری و ریفۆرمی ئابوری جێبه‌جێ دەكات بۆ نزیك بونه‌وەی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا و هه‌ر به‌ڵێنیش دەدات به‌وەی كه په‌یوەندی له‌گه‌ڵ ڕووسیا نزیك بكاته‌وە.