دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی دەڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وە 13 كه‌س به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژی ئۆتۆمبیلهوە له به‌غدا كوژراوە و ئامانجی هێرشهكهشیان ڕێبه‌رێكی باڵای پارتیه‌كی سه‌رەكی موسوڵمانه شیعه‌كان بووە.
كاربه‌دەستانی ئه‌و پارتیه دەڵێن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له عێراق له‌و هێرشه ڕزگاری بووە، به‌ڵام له ماوەی ئه‌م ته‌قینه‌وەیه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، ژمارەیه‌ك له پاسه‌وانانی تایبه‌تی گیانیان له دەستداوە.
له لایه‌كی ترەوە، موحسن عه‌بدول سه‌رۆكی پارتی ئیسلامی عێراقی له هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌كانی سی مانگی یه‌كی داهاتوو كشاوەتهوە به‌هۆی ئه‌وەی دەسه‌ڵاتداران هێشتا مه‌رجه‌كانی ئه‌ویان بۆ به‌شداربوون به‌جێ نه‌هێناوە.