Accessibility links

له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌یه‌‌كی به‌‌هێز له به‌‌غدا به‌‌لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه هه‌‌شت كه‌‌س ده‌‌كوژرێن - 2004-12-25


پۆلیسی عیراقی رایگه‌‌یاند كه‌‌وا هێرشبه‌‌رێكی خۆكوژ ئۆتۆمبیلێكی سوته‌‌مه‌‌نی هه‌‌لگری ته‌‌قانده‌‌وه له به‌‌غداو به‌‌لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه هه‌‌شت كه‌‌س كوژران و بیست كه‌‌س بریندار بوون، چه‌ند كاتژمێرێك له دوای ئه‌‌وه‌‌ی وه‌‌زیری به‌‌رگری ئه‌‌مریكا دۆنالد ره‌‌مسفیلد سه‌‌ره‌‌دانی پایته‌‌ختی عیراقی كرد. ته‌‌قینه‌‌وه‌‌‌‌كه زیانێكی زۆری گه‌‌یانده ژماره‌‌یه‌‌ك له ئاوایه‌‌كانی گه‌‌ره‌‌كی مه‌‌نسور، كه ژماره‌‌‌یه‌‌ك له بالوێزخانه عه‌‌ره‌‌بیه‌‌كان ده‌‌كه‌‌ونه ئه‌‌و ناوچه‌‌یه. له لایه‌‌كی تره‌‌وه كه‌‌نالێكی ته‌‌له‌‌فزیۆنی توركی وێنه‌‌ی بازرگانێكی توركی بلاوكرده‌‌وه و رایگه‌‌یاند كه ئه‌‌و توركه له لایه‌‌ن چه‌‌ند چه‌‌كدارێكی نه‌‌ناسراو له عیراق رفێندراوه.

XS
SM
MD
LG