ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه فه‌رەنسیه‌ی كه بۆ ماوەی چوار مانگ له عێراق دەستگیركرابوون، له نێو كه‌شێكی پڕ له سۆزدا گه‌یشتنه‌وە فه‌رەنسا و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانیاندا یه‌كیان گرته‌وە.
هاوڕێیان و دۆستان و كه‌سوكاری ئه‌و دوو دەستبه‌سه‌رە فه‌رەنسیه‌ی پێشوو به چاوی پڕ له گریان و فرمێسكه‌وە پێشوازییان له كرستیان چێستنه‌ت و جۆرجیس مالبرونۆت كرد كاتێك له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گه‌یشتنه بنكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی دەرەوەی شاری پاریس پاش ئه‌وەی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ئازاد كران.
به‌ڕێز مالبرونۆت به ڕۆژنامه‌ی لی فیگارۆی فه‌رەنسیان گوتوبوو " به‌ڕێز چێستنه‌ت به بارودۆخێكی زۆر گران و ناخۆشدا ڕۆیشتووە، به‌ڵام ئێستاكه باشن." هه‌روەها به‌ڕێز چێستنه‌ت گوت به ڕادیۆی فه‌رەنسی نێونه‌ته‌وەیی گوت " ئه‌وان له چه‌ند شوێنێكی جودادا دەستگیر كرابوون، به‌ڵام به شێوەیه‌كی باش ڕەفتاریان له‌گه‌ڵدا كراوە."
كاربه‌دەستانی فه‌رەنسیش دەڵێن ئه‌وان بۆ ئازاد كردنی ئه‌و فه‌رەنسیانه دانوساندنیان كردووە، به‌ڵام هیچ پارەیه‌كیشیان له به‌رامبه‌ردا نه‌داوە.