سه‌رۆكی ستونه له‌شكرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه كه له بنكه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له نزیك شاری موسڵ ڕوویداو بووە هۆی كوشتنی 22 كه‌س، وا دەردەكه‌وێت هۆكارەكه‌ی هێرشبه‌رێكی خۆكوژ بووبێت.
ژەنه‌ڕاڵ ریچارد مایه‌رز دەڵێت شارەزایانی لێكۆڵینه‌وە له شوێنی ڕووداوەكه‌ن، به‌ڵام كاربه‌دەستان دەڵێن تاوەكو ئێستا ئاشكرا نه‌بووە كه‌وا ئه‌و هێرشبه‌رە چۆن توانیویه‌تی بچێته ناو ئه‌و بنكه سه‌ربازییه و ناو ژووری نانخواردنی سه‌ربازەكان كه ته‌قینه‌وەكه‌ی تیادا ڕوویداوە.
گروپی له‌شكری ئه‌نسار ئه‌لسوننه‌ش دەڵێن ئه‌وان ئه‌و هێرشه‌یان جێبه‌جێ كردووە كه تیایدا 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و پێنج ئه‌مه‌ریكی سیڤیڵ و سێ پاسه‌وانی نیشتمانی عێراقی تیادا كوژرا. ئێستاكه به لایه‌نی كه‌مه‌وە 69 كه‌س بریندارە.
ژەنه‌ڕاڵ مایه‌رز و وەزیری به‌رگری دۆناڵد ڕامسڤڵد گوتیان ئه‌وان پێشبینی ئه‌وەیان كردبوو كه كارە توند و تیژییه‌كان له پێش به‌ڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌ك پتر دەبن.
له لایه‌كی ترەوە و له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له خاڵێكی پشكنینی باشوری به‌غدا خۆی ته‌قاندۆته‌وە. ئه‌و هێرشه‌ش بۆته هۆی كوشتنی سێ كه‌س كه یه‌كێك له‌وانه پاسه‌وانی نیشتمانی عێراقی بووە.