له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق دەڵێت تیمێكی پێكهاتوو له شارەزایانی لێكۆڵینه‌وە بۆ شاری موسڵ له باكوری عێراق نێردراوە تاوەكو له هۆكاری ڕووداوی ته‌قینه‌وەكه‌ی ئه‌و بنكه‌ی له‌شكرییه ئه‌مه‌ریكیه بكۆڵنه‌وە كه تیایدا 22 كه‌س كوژراو 72 كه‌سیش بریندار بوو.
ڕاپۆرته سه‌رەتاییه‌كان ڕایانگه‌یاند كه‌وا ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌ی كه له ژووری نانخواردنی ئه‌و بنكه له‌شكرییه‌دا ڕوویداوە به هه‌ڵدانی هاوەن و موشه‌ك ئه‌نجامدراوە، به‌ڵام له‌شكر دەڵێت ئه‌وان هۆكاری تر به دوور نازانن. ئه‌و گروپه چه‌كدارییه‌ی كه به‌رپرسی خۆیان به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه نیشاندا... گوتیان ئه‌و هێرشه له لایه‌ن هێرشبه‌ری خۆكوژەوە ئه‌نجامدراوە.
له نێو مردووەكانیشدا، 14 كارمه‌ندی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی و 4 كۆنتراكته‌ری سیڤیڵی ئه‌مه‌ریكی و چوار ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی عێراقی تیادایه. به‌شی زۆری بریندار بووەكانیش سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكین.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، هه‌موو شه‌قامه‌كانی موسڵ چۆڵ و هۆڵ بووە و هه‌ر پێنج پردی شارەكه داخراوە. له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش به تانك و زرێپۆشه‌وە به‌رەو شارەكه ڕۆیشتوون و چواردەوریان گرتووە و هه‌لیكۆپته‌ریش به ئاسمانی شارەكه‌دا دەفڕێت.