له دەمێكدا كه نیگه‌رانیه‌كان بۆ وەرگرتنی دەسه‌ڵات له لایه‌ن شیعه‌كان له عێراق پتر دەبێت، ڕێبه‌رانی شه‌ش ووڵاتانی كه‌نداوی عه‌رەبی داوا له واشنتۆن دەكه‌ن كه هه‌موو گروپه ئاینی و نوژادییه‌كانی عێراق به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتودا بكه‌ن.
ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ماوەی لوتكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و چه‌ند ووڵاته، ئه‌م پێشنیازەیان له ڕاگه‌یاندنێكدا بڵاوكردەوە.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دا‌واشیان كرد كه‌وا خه‌ڵكانی بیانی كۆتایی به دەست تێوەردانه‌كانیان له كاروباری عێراقدا بهێنن. پێشتریش كاتێك كه سوننیه‌كان باسیان له دەست تێوەردان دەكرد، مه‌به‌ستیان له شیعه‌كانی ئێران بووە.
هه‌ردوو حكومه‌تی كاتی عێراقی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش‌یش ئێرانیان تاوانباركردووە به یارمه‌تیدانی یاخیبوانی عێراق. تارانیش به به‌ردەوامی ئه‌م تاوانانه‌ی ڕەت كردۆته‌وە.