یاخیبوانی عێراق دوو ڕۆژنامه‌وانی فه‌رەنسیان ئازاد كردووە كه له مانگی هه‌شتی ڕابوردودا دەستگیر كراون.
له پاریس، سه‌رۆك وەزیری فه‌رەنسی ژین پیه‌رە رافارین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی به په‌رله‌مان ڕاگه‌یاند پاش كه‌مێك دوای ئه‌وەی چه‌ناڵی جه‌زیرە هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار بڵاوكردەوە.
ڕۆژنامه‌وانه‌كان كرستیان چێسنه‌ت و جۆرجیس مالبرۆنۆت له مانگی ئابی ڕابوردودا كاتێك له به‌غداوە به‌رەو باشوری عێراق دەڕۆیشتن و له سه‌ر ڕێگای نه‌جه‌ف فڕێندران.
گروپێكی یاخیبوو كه خۆیان به له‌شكری ئیسلامی عێراق دەناسێنن هه‌ڕەشه‌ی كوشتنی ئه‌و دوو فه‌رەنسییه‌یان كردبوو، ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رەنسا قه‌دەغه‌كردنی له‌چك له خوێندنگاكاندا لا نه‌بات.
به‌ڵام له سه‌رەتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، وەزیری دەرەوەی فه‌رەنسی میشێل بارنیه‌ر گوتی ئه‌و باوەڕ دەكات ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه هێشتا له ژیاندا بن و ته‌ندروستیان باش بێت.