یاخی بوان له عێراق له نزیك موسل له باكووری ووڵات هێرشێكیان كردۆته سه‌ر ئۆتومبێلێك و چوار كه‌سیان كوشتووه.
ئه‌مڕۆ شاهیدان ده‌ڵێن ڕووداوه‌كه له چوار رێیانه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی شار بووه و پێ ده‌چێ سێ له قوربانییه‌كان خه‌ڵكی رۆژئاوابن و كه‌سی چواره‌م شۆفێری ئۆتومبێلێكه بێت.
ڕوون نییه قوربانییه‌كان خه‌ڵكی كوێن. ته‌ڕمی قوربانییه‌كان له سه‌ر جاده‌كه له په‌نا ئۆتومبێله ته‌قێنراوه‌كه ده دیترا. پێشتر، كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئا‌مریكا گوتیان له رۆژی پێنج شه‌ممه له ماوه‌ی كردارێكی سه‌قامگیری و ئاسایش دا له ئه‌لئه‌نبار له رۆژئاوای به‌غدا مه‌رینزێك گیانی له ده‌ست داوه.