" ئازادی په‌لكه زێڕینه‌ی داهێنانه" دروشمی هه‌شته‌مین ڤیستیڤاڵی ئه‌دەبی و ڕوناكبیری گه‌لاوێژ بوو كه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی چواری مانگی دیسه‌مبه‌ر له شاری سلێمانی به‌ڕێوە چوو.
نوسه‌ران و شاعیران و چیرۆك نوسان و ڕەخنه‌گران و لێكۆڵه‌رەوانیش بۆ به‌شداریكردن له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا، له ماوەیه‌ك پێش دەستپێكردنی ڤیستیڤاڵه‌كه به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش كردووە.
باسكردن له ووردەكارییه‌كانی ئه‌م ڤیستیڤاڵه، بابه‌تی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆرەی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه كه له لایه‌ن عومه‌ر فه‌رهادییه‌وە پێشكه‌ش دەكرێت.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌م به‌رنامه‌یه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.