بڕیارە هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان له 30/1/2005 دا به‌ڕێوە بچێت... هه‌رچه‌ندێكیشه بارودۆخی ئاسایش گه‌ورەترین گرفته له‌به‌ردەم ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقیش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وەی كه دەبێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
له یه‌كی مانگی دوانزدەشدا، هه‌ردوو پارتی سه‌رەكی كوردان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریاندا به یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی عێراق و كوردستان بكه‌ن و له‌و بارەیه‌وە ڕێكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد.
گرنگی ئه‌م بڕیارە و كاردانه‌وەی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، بابه‌تی سه‌رەكی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه كه موعته‌به‌ر شیروانی میواندارێتی دەكات و میوانه‌كانیشی: عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و فه‌له‌كدین كاكه‌یی ڕاوێژكاری سیاسی ڕێبه‌ری پ.د.ك.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌م به‌رنامه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.