ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت ئێران هه‌وڵێكی زۆر دەدات بۆ كارتێكردنه سه‌ر ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتوی عێراق.
قسه‌كه‌ری وەزارەتی دەرەوە ئادەم ئێرەڵێ له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا به به‌شی فارسی دەنگی ئه‌مه‌ریكایان ڕاگه‌یاند كه‌وا ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقیش باوەڕ دەكه‌ن ئێران پشتگیری له‌و گروپانه دەكات كه هه‌وڵی تێكدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دەدەن.
ئه‌م تێبینیانه‌ی به‌ڕێز ئێرەڵێ دوا به دوای هۆشدارییه‌كانی سه‌رۆك بوش بۆ ئێران و سوریا هات دژی دەست تێوەردانه‌كانیان له كاروباری عێراقدا. كۆشكی سپی دەڵێت هه‌ردوو ووڵات به‌رپرسن له‌وەی به شێوەیه‌کی ڕوون و ئاشكرا هه‌ڵوێست وەربگرن.
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، كۆماندەری له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق، ژەنه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی گوتویه‌تی ئه‌ندامه‌كانی پێشووی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین له سوریا دەژین و یارمه‌تی یاخیبوانی عێراق دەدەن. هه‌روەها گوتی له‌شكری ئه‌مه‌ڕیكی په‌یوەندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی حكومه‌تی سوری به‌دی ناكات، به‌ڵام سوریا دەشتوانێت ئه‌و یارمه‌تیانه ڕابگرێت گه‌ر دیمه‌شق بیه‌وێت.