ژەنه‌ڕاڵێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی دەڵێت وا باوەڕدەكرێت ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی تیرۆرست له پاش هێرشه‌كانی هێزەكانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر شاری فه‌للوجه به‌رەو به‌غدا هاتبێت.
له ماوەی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له پنتاگۆن، لیوتننت ژەنه‌ڕاڵ له‌یس سمت گوتویه‌تی كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی باوەڕدەكه‌ن زەرقاوی بتوانێت له ناو پایته‌ختی عێراقه‌وە به سه‌لامه‌تی كاروباری خۆی به‌رێت به‌ڕێوە و هێشتاش هه‌ر بهدەوامه له‌هێرشكردنه سه‌ر یاخیبوان.
ژەنه‌ڕاڵ سمت گوتی یاخیبوان ئێستاكه له دانانی بۆمبی سه‌ر شه‌قام و ڕێگه و بانه‌كاندا شارەزاتر بوون. هه‌روەها گوتی هێرشه‌كانیان كارەكانی پاسه‌وانی و دەوریاتی شهوانهیانی به ناو شارەكاندا گران كردووە.
هاوكات كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێن پنتاگۆن له ماوەی چه‌ند مانگی داهاتوودا بڕی 4.1 ملیار دۆلار خه‌رج دەكات له پێناو دابین كردنی ئۆتۆمبیلی له‌شكری به‌رگریكه‌ری جۆری مودەرەعه.