یاخیبوان له هێرشه‌كانیان له عێراق به‌ردەوامن و ئه‌مجارەیان كاربه‌دەستێكی باڵای حكومه‌تیان كوشتووە، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدا بۆ تێكدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه بڕیارە له مانگی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
پۆلیس دەڵێت كۆمه‌لێك چه‌كداری نه ناسراو ته‌قه‌یان له‌قاسم مه‌حاوی كاربه‌دەستی باڵای وەزارەتی په‌یوەندی و گه‌یاندنیان كردووە و دەستبه‌جێ گیانی له دەستداوە. ئه‌م هێرشه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له به‌غدا ڕوویدا كاتێك كه به‌رەو سه‌ر كارەكه‌ی به‌ڕێدەكه‌وت.
له هه‌مان كاتدا، ژمارەی قوربانیه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی شاری كه‌ربه‌لا گه‌یشته 10 مردوو و 30 بریندار.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوانه‌دا، حكومه‌تی ئیتاڵی دەڵێت له‌و ڕاپۆرتانه دەكۆڵێته‌وە كه دەڵێن ووڵاتیه‌كی ئیتاڵی له عێراق فڕێندراوە و كوژراوە.
له لایه‌كی ترەوە، سه‌دام حوسه‌ینی سه‌رۆكی ڕووخاو له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ پارێزەرەكانیدا كۆبۆته‌وە. باوەڕیش دەكرێت پرۆسه‌ی دادگایی كردنی سه‌دام و كاربه‌دەسته‌كانی له ئایندەیه‌كی نزیكدا دەست پێبكات و سه‌دام حوسه‌ین دوا كه‌س دەبێت كه دادگایی دەكرێت.