كاندیدەكانی به‌شداربوو له یه‌كه‌م دەنگدانی نیشتمانی عێراقیدا دەستیان كردووە به هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، هاوكات بۆمبێك له مزگه‌وتی پیرۆزی شیعه‌كان له كه‌ربه‌لا ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وە حه‌وت كه‌س.
سه‌دەها كاندید به شێوەی تاك یان وەك به‌شێك له هێزی هاوبه‌ند به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگی یه‌كی داهاتوو دەكه‌ن. ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراق ڕێبه‌رایه‌تی هاوبه‌ندییه‌كی پێكهاتوو له 240 به‌ربژار دەكات. هه‌روەها عه‌دنان پاچه‌چی سیاسه‌تمه‌داری سوننی باڵا كه پێشتر بانگه‌شه‌ی به‌شدار نه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دەكرد، خۆی به‌ربژار كردووە.
نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانیش دەڵێت خۆی ئامادە دەكات بۆ ئه‌وەی ئۆفیسی نوێ له به‌سرە و هه‌ولێر بكاته‌وە تاوەكو له پێش دەستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ووڵاته‌كه‌دا دەست به كارەكانیان بكه‌نه‌وە.
له‌و ته‌قینه‌وەیه‌شدا كه له نزیكی مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی له كه‌ربه‌لا ڕوویداوە، نزیكه‌ی 30 كه‌س بریندار بووە و له نێویاندا یاریدەدەری باڵای ئایه‌تواڵڵا عه‌لی ئه‌لسیستانی.
كاربه‌دەستانی به‌رگری ئه‌مریكاش گوتویانه هێرشه‌كانی یاخیبوان له عێراق، ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكرییه‌كانیان هێواش كردۆته‌وە.