دوو چه‌كدار باسێكیان له ناوچه‌یه‌كی دەوروپشتی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان فڕاندووە و نزیكه‌ی زیاتر له 20 كه‌سیان وەك بارمته دەستگیر كردووە. فڕێنه‌رانی ئه‌و پاسه داوای یه‌ك ملیۆن یۆرۆ دەكه‌ن تاوەكو گیراوەكان ئازاد بكه‌ن.
ئه‌و دوو چه‌كدارە دەمانچه و كڵاشینكۆف و نارنجۆكیان پێ بووە كاتێك به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه چونه‌ته ئه‌و پاسه‌ی كه به‌رەو ناوەندی ئه‌سینای پایته‌خت به‌ڕێكه‌وتووە.
كاتێك كه فڕێنه‌ران ته‌قه‌یان به پاسه‌كه‌دا كردووە، شۆفێرەكه و ئه‌و كه‌سه‌ی كه بلیته‌كان وەردەگرێت له‌گه‌ڵ ژنێكی سوار بووی ناو پاسه‌كه توانیویانه خۆیان ڕزگار بكه‌ن. له پاشدا كۆمه‌ڵێكی تریشیان توانیویه‌تی خۆی دەرباز بكات و ئێستاكه به پێی دەزگاكانی ڕاگه‌یاندن، هێشتا سیانزدە كه‌س وەك بارمته له ناو پاسه‌كه‌دا دەستگیر كراوە.
دوو فڕێنهرەكه باوەڕ دەكرێت خه‌ڵكی ڕووسیا یان ئه‌لبانیا بن و داوایان كردووە به ساغی و سه‌لامه‌تی بهرە فڕۆكه‌خانه ببرێن و بڕی زیاتر له ملیۆنێك و سێ سه‌د هه‌زار دۆلاریان بدرێتێ. له به‌رامبه‌ریشدا، به‌ڵێنیان داوە به‌وەی گیراوەكان ڕزگار دەكه‌ن.