وەزیری به‌رگری عێراق دەڵێت عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید كه ناسراوە به عه‌لی كیمیاوی و یه‌كێك بووە له یاریدەدەرە نزیكه‌كانی سه‌دام حوسه‌ین، یه‌كه‌م ئه‌ندامی ڕژێمی ڕووخاو دەبێت كه بۆ دادگایی كردن بنێرێت.
وەزیر حازم سه‌ڵاح له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا به په‌یامنێرانی گوتووە...له‌وانه‌یه پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتوودا دەست پێ‌بكات و باوەڕ ناكات پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بێت.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌شدا، سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی ڕایگه‌یاند كه‌وا دادگایی كردنی كاربه‌دەسته باڵاكانی سه‌دام حوسه‌ین له هه‌فته‌ی داهاتوودا دەست پێ‌دەكات، به‌ڵام ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیارینه‌كرد كه بڕیارە دادگایی بكرێن.
له هه‌مان كاتدا، هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سی مانگی یه‌كی داهاتوو له عێراق دەستی پێكردو به‌ڕێز عه‌للاوی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا یه‌كێك بوو له كاندیدە یه‌كه‌مینانه‌ی كه به‌ربژارێتی خۆی ڕاگه‌یاند.