مامۆستایه‌كی بودا له تایله‌ند ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه له ناوچه‌یه‌كی كه زۆرینه‌ی موسڵمانه‌كانن له به‌شی باشووری ووڵاته‌كه. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵین ئه‌و قوربانییه‌ی ته‌مه‌ن 42 ساڵانه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كه‌وته به‌ر هێرش له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه كه له ناوچه‌ی ناراتوهیت ڕوویدا. ئه‌و مامۆستایه له ڕێگا بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا. مامۆستا بوداكان ئارمانجێكی سه‌ره‌كین له توندوتیژی نێوان ئاینه جیاجیاكان، كه ئه‌م جۆره توندوتیژی له مانگی یه‌كی ڕابردووه له باشووری تایلند ده‌ستی پێ كردووه، له ده‌مێكدا كه ملیتانه ئیسلامییه‌كان هێرشێكیان كرده سه‌ر بنكه‌ی له‌شكری و چوار سه‌ربازییان كوشت و ده‌ستییان به‌سه‌ر به‌سه‌دان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت.