ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كاربه‌ده‌ستانی هندستان و پاكستان ده‌ستیان كرد به ووتوێژێكی 2 ڕۆژی له ئیسلام ئاباد و سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر په‌یداكردنی متمانه سه‌باره‌ت به چه‌کی ناوكی هه‌ردوو لا. قسه‌كه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان مسعودخان گوتی شاره‌زایانی هه‌ردوولا ووتوێژ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مسۆگه‌ركردنی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ر شه‌ڕێكی ناوكی نه هێڵن. چاودێران ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌و ووتوێژه ببێته هۆی رێككه‌وتنێكی ڕه‌سمی له نێوان هه‌ردوولا. شایانی باسه ئه‌م ووتوێژه‌ش به‌شێكه له پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان هندستان و پاكستان بۆ كۆتایی هێنان به گرفته‌كانی نێوانیان.