دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی دە‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له ناوەندی به‌غدا ئۆتۆمبیلێكی ته‌قاندۆته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی حه‌وت عێراقی و برینداربوونی نۆزدە كه‌سی دیكه، ئه‌م ڕووداوەش هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی دەستگیركردنه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین.
پۆلیس له به‌غدا دە‌ڵێن ئه‌و هێرشبه‌رە ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له به‌ردەم خاڵێكی پشكنینی ئاسایش‌دا ته‌قیوەته‌وە كه له پێش ناوچه‌ی سه‌وز یاخود گرین زۆون دانراوە.
گروپێكی په‌یوەندیداریش به تۆری تیرۆرستی ئه‌لقاعدەوە كه له لایه‌ن ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوییه‌وە به‌ڕێوە دەچێت، به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه نیشانداوە.
له هه‌مان كاتدا له له‌ندەن، غازی ئه‌لیاوەری سه‌رۆكی كاتی عێراق گوتویه‌تی هێزی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌ورەیان كرد كاتێك پاش هاتنه ناوەیان بۆ ناو ووڵاته‌كه هێزی له‌شكری عێراقیان هه‌ڵوەشاندەوە. به‌ڕێز ئه‌لیاوەر به ڕادیۆی به‌ریتانیشی گوت ڕووخانی سه‌دام حوسه‌ین ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی دەهێنا كه په‌یدابوون.
له لایه‌كی ترەوە، كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی گوتویانه ئه‌و مانگرتنه‌ی كه هه‌شت له كاربه‌دەستانی پێشووی سه‌دام حوسه‌ین له ماوەی پشووی كۆتایی هه‌فته‌دا بۆ ناڕەزایی دەربڕین له گرتنه‌كه‌یان گرتبویان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆتایی پێهات و دەستیان كردەوە به نان خواردن.