مه‌رینزێكی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه له‌و بڕوایه‌دا بوون له عێراقدا به بارمته گیرابوو، به گوناهی هه‌ڵاتن تاوانبار كراوه. هێزی ده‌ریایی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان تاوانی هه‌ڵاتن و چه‌ندین تاوانی تر دژ به واسف عه‌لی حه‌سون تۆمار كردوون. ته‌مه‌ن 24 ی لوبنانی ئه‌مریكایی وه‌كو وه‌رگێڕێكی زمانی عه‌ره‌بی كار كردووه له كاتی هه‌ڵاتنی له تیمه‌كه‌ی له مانگی شه‌ش. ڤیدیۆتیپێك له سه‌ر تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره بڵاو كراوه‌ته‌وه كه نیشان درابوو چاوه‌كانی به‌سترابوو و به بارمته گیرابوو. ناوبراو پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له باڵوێزخانه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان له به‌یروت سه‌ری هه‌ڵدابوو و بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی پێ كه‌وتبێ. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن حسون ده‌ستگیر نه‌كراوه و له سه‌ر كاری له كه‌مپی لژون له ستانی North Carolina به‌رده‌وام ده‌بێت تا كاتی دادگاه كردنه‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر بێت و تاوانبار بكرێت له‌وانه‌یه ڕووبه‌ڕووی پێنج ساڵ زیندانی و ده‌ركردن به‌ناشایسته‌یی ببێت.