سه‌رۆكی كاروباره‌كانی CIA له عێراق پێش ماڵ ئاوایی كردنی ووڵاته‌كه له به‌راوردكردنێكی دا له باره‌ی ئاسایش و ڕامیاری عێراقدا ده‌ڵێ حكومه‌ت و ئابوریێهكی به‌هێز پێویسته بۆ خولادان له توندوتیژییه‌كی فراوانتر. ئه‌و ده‌ڵێ هێزی ئاسایشی عێراقی كه بڕیار وایه جێی حكومه‌تی كاتی عێراق بگرێته‌وه، باشترن به‌ڵام نه‌ك به‌شێوه‌ییه‌كی پێویست و ئه‌مه بووه هۆی ڕێگرتن له پڕۆژه‌كانی سازدانه‌وه‌ی حكومه‌ت و ئابووری ووڵاته‌كه. ڕێكخراوی ئۆپیك له ڕۆژی هه‌ینی په‌سه‌ندیان كردووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی به‌رهه‌مهێنانیان له سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده‌دا ده‌ست نیشان بكه‌ن به هیوای ئه‌وه‌ی خۆیان لابده‌ن له كهمكردنهوهیهکی فه‌ره‌تر له به‌هاكانیان له سه‌ر ئاستێكی جیهاندا له ئاینده‌دا بێ ئه‌وه‌ی ببیته هۆی هاندان له كڕینێكی زۆرتره ئه‌گه‌ر بێت ێ ئه‌مه پیاده بكرێت هه‌ر 10 ئه‌ندامی ئۆپیك به گوێڕه‌ی به‌شه‌كانیان پابه‌ندی ئه‌وه ده‌بن له كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆمبكردنی نه‌وت به‌نزیكه‌ی یه‌ك میلیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا ،،، كه ئێستا هه‌یه.