وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوی ناتۆ له بروكسل كۆبونه‌ته‌وە و هه‌وڵ دەدەن ئه‌ندامانی ئه‌وروپی ئه‌و هاوبه‌ندییه دەست بكه‌ن به جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیان بۆ ناتۆ كه بڕیارە یارمه‌تی ڕاهێنانی هێزی پۆلیس و ئاسایش له عێراق و ئۆپه‌راسیۆنه ئاشتیخوازەكانی ئه‌فغانستان بدەن.
ناتۆ سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی ئه‌كادمییه‌كی ڕاهێنانه بۆ هێزەكانی ئاسایشی عێراقی، به‌ڵام كێشه‌ی دابین كردنی 300 مامۆستای هه‌یه كه بۆ به‌ڕێوەچوونی كاری ئه‌كادمیه‌كه پێویسته و ئێستاكه ته‌نها 60 ڕاهێنه‌ریان هه‌یه. ناتۆ دەیه‌وێت تاوەكو كۆتایی مانگی یه‌ك و كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، ئه‌و ئه‌كادمییه دەستی به كارەكانی كردبێت.
كاربه‌دەستانی ئه‌ڵمانی و فه‌رەنسی هێشتا ڕازی نین به‌وەی ڕێگه به ئه‌ندامانی له‌شكرییان بدەن له ژێر سایه‌ی ئاڵای ناتۆدا بچن بۆ عێراق. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وەیه هاوپه‌یمانان هێشتا له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراقی ساڵی ڕابووردوو دابه‌شن و بیروبۆچوونی جیاوازییان هه‌یه.
وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكاش كۆڵن پاوەڵ پێش ئه‌وەی ئۆفیسه‌كه‌ی جێبهێڵێت، ئێستاكه ئامادەی دواكۆبونه‌وەیه‌تی له‌گه‌ڵ ناتۆدا و دەڵێت دڵنیابوون له‌وەی كه عێراقیه‌كان دەتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و ڕەوا بكه‌ن، له به‌رژەوەندی هه‌موو ووڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ناتۆدایه و گوتی دەبێت ئێمه هه‌وڵی ساڕێژكردنی ئه‌و ناكۆكیانه بدەین كه به‌هۆی شه‌ڕی عێراقه‌و‌ە سه‌ریان هه‌ڵدا.
دیپلۆماتان له ناتۆش دەڵێن: به‌ڕێز پاوەڵ گوتویه‌تی سه‌رۆك بوش له به‌رواری 22 ی مانگی فێبریوەری ساڵی نوێ‌دا سه‌ردانی بروكسل دەكات و له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سه‌ر به ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپادا ووتوێژ دەكات به نیازی ئه‌وەی په‌یوەندی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان توند بكرێته‌وە.
به‌ڕێز پاوەڵ و سكرتێری ڕێكخراوی ناتۆ ژە‌نه‌ڕال جاپ دی هووپ شه‌یفه‌ر داوا له هاوپه‌یمانان دەكه‌ن سه‌رباز و ئامڕازی له‌شكری زیاتر بۆ هێزی ئاشتیخوازی هاوبه‌ندییه‌كه‌یان له ئه‌فغانستان دابین بكه‌ن تاوەكو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له خۆرئاوای ووڵاته‌كه زیاد بكه‌ن. تاوەكو ئێستاش ته‌نها ئیتالیا ڕازی بووە به یارمه‌تیدان له‌و بارەیه‌وە.