ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیرانی كاتی عێراقی پێشنیاری ئه‌وە دەكات هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتوو بۆ 15 یاخود 20 ڕۆژ دوا بخرێت تاوەكو هه‌لومه‌رجێكی ئاسایش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دابین بكرێت.
به‌ڕێز عه‌للاوی پێشنیاری ئه‌وەشی كردووە كه هه‌ڵبژاردن له هه‌ر شوێنه‌ی له ڕۆژێكیشدا ئه‌نجام بدرێت و به‌و شێوەیه دەتوانرێت ئاسایش به شێوەیه‌كی باشتر دابین بكرێت و خه‌ڵكێكی زیاتر به‌رەو سندوقه‌كانی دەنگدان بڕوات.
كاتێكیش كه عێراقیه‌كان بواریان دەدرێتێ بۆ ئه‌وەی به‌شداری یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد بكه‌ن، له‌وێ لیستێكی پێك هاتوو له گه‌لێ ژمارەی زۆری به‌ربژار دەبینن. بڕیارە عێراقیه‌كان دەنگ بۆ 275 كورسی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتی بدەن، به‌ڵام دەنگ بۆ خه‌ڵكی تاكه كه‌س نادەن به‌ڵكو دەنگ بۆ لیستی زیاتر له 200 پارت و لایه‌نی سیاسی جودا دەدەن.
به‌ڕێز كارلۆس ڤالهنزوێلا... سه‌رۆكی كاربه‌دەستانی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن له عێراق دەڵێت "به هیچ شێوەیه‌ك ناكرێت له‌سه‌ر بلیتی دەنگدانه‌كه لیستی كاندیدەكان دابنرێت. لێرەدا سیته‌مێكی نوێنه‌رایه‌تی فرە لایه‌نمان هه‌یه و تۆ دەنگ بۆ كاندید نادەیت و ته‌نها دەنگ بۆ لیستی كۆمه‌ڵێك كاندید دەدەیت كه له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیهكانهوە پێشكه‌ش كراوە. ئێستاكه ئه‌و لیستانه بۆ خه‌ڵكی گشتی ئاشكرا كراون و ناخرێنه سه‌ر بلیتی دەنگدان چونكه ئه‌و كاته وەكو ئه‌وە وایه كتێبێكی ژمارەی ته‌له‌فۆنت پێ بێت، ئه‌وەش دەست نادات."
به پێی قسه‌كانی به‌ڕێز ڤالهنزوێلا، هه‌موو لایه‌نێك به پێی ئه‌و ڕێژەیهی به دەستی دەهێنێت، به هه‌مان ڕێژە به‌شداری ئه‌نجومه‌نی گشتی نیشتیمانی دەكات و كورسی دەدرێتێ.
به‌ڕێز ڤالهنزوێلا گوتیشی لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌نگاوی پێویستیان نه‌داوە بۆ ئه‌وەی ناوی لیستی كاندیدەكانیان به ڕادەی پێویست ئاشكرا بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ناڕەزایی و نیگه‌رانی لای هه‌ندێك له عێراقیه‌كان په‌یدا كردووە و هه‌ندێكیان هێشتا وا دەزانن ئه‌وان دەنگ بۆ سه‌رۆك وەزیر دەدەن.