دەسه‌ڵاتداران دەڵێن دوو كه‌نیسه‌ی كریستیانه‌كان له شاری موسڵی باكوری عێراق ته‌قیوەته‌وە كه بۆ چه‌ند جارێك ڕووبه‌ڕووی هێرشی بۆمب ته‌قینه‌وە بونه‌ته‌وە.
شایه‌تحاڵانی ڕووداوەكه دەڵێن كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هێرشیان بردۆته سه‌ر دوو كه‌نیسه‌ی ئه‌رمه‌نی و كلدانیه‌كان و بۆمبیان تیادا داناوە و بینای كه‌نیسه‌كانیان گڕ تێبهرداوە.
كۆمه‌ڵگای كرستیانهكانی عێراق پێشتریش نیشانه‌ی هێرشه‌كانی یاخیبوان بوون و دوایترینیان له مانگی ڕابوردودا له به‌غدا ڕوویدا كه بووە هۆی كوشتنی سێ كه‌س.
له هه‌مان كاتدا، سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراق ئه‌یاد عه‌للاوی له ماوەی گفتوگۆیه‌كی بڵاوكراوەدا گوتویه‌تی له‌وانه‌یه هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌كانی عێراق كه بڕیار بوو له 30مانگی یه‌كی داهاتودا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت، له‌وانه‌یه بۆ ماوەی دوو یان سێ هه‌فته دوا بخرێت... تاوەكو له ئاسایشی پێویست بۆ خه‌ڵكی په‌یدا بێت و عێراقیه‌كان بواری دەنگدانیان هه‌بێت.