نیگه‌رانیه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر به كۆریای باكور په‌یدا بووە به‌هۆی ئه‌وەی باوەڕدەكرێت ماددەی پلۆتۆنیۆمی به بڕێكی ئه‌وەندە هه‌بێت كه دەتوانرێت شه‌ش بۆمبی ناوەكیی لێوە دروست بكرێت. ئه‌م هه‌واڵه‌ش له ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیدا و له زاری سه‌رۆكی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی بڵاوكراوەته‌وە.
له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزدا، به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی گوتویه‌تی ئاژانسه‌كه‌ی چاودێری كۆریای باكوری كردووە و باوەڕدەكات ئه‌و كه‌رەسته ناوەكیانه‌ی هه‌یانه بۆ دروستكردنی چوار یاخود شه‌ش بۆمبی ناوەكی به‌كارهێنراوە.
جێی باسه، پیۆنگ یه‌نگ له دوو ساڵ له‌مه‌و به‌رەوە پشكنه‌رانی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی ناوەكی له كۆریای باكور دەركردووە و له پاشدا نزیكه‌ی 8000 سه‌رە موشه‌كی ناوەكی له شوێنی هه‌لگرتنیان لابراوە. هه‌ر له به‌ر ئه‌وەشه، قسه‌كه‌ری ئاژانسی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی میلیسا فلێمینگ دەڵێت تێبینیه‌كانی به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌ڵگه‌ی نوێ نیه و نازانرێت ئه‌و بۆچوونانه تا چ ڕادەیه‌ك ڕاسته.