فلپین بۆ جارێكی دیكه بانگه‌شه‌ی ووڵاتیانی دەكات بۆ مه‌به‌ستی كاركردن به‌رەو عێراق نه‌چن. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی فلپین دوای بریندار بوونی دوو ووڵاتی فلپینی له‌م ماوەیه‌ی دوایدا هات كه به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق زیانیان پێگه‌یشت.
قسه‌كه‌ری سه‌رۆكایه‌تی فلپینی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا گوتویه‌تی تاوەكو ئاشتی نه‌یه‌ته كایه‌وە و بارودۆخ سه‌قامگیر نه‌بێت ئه‌وا فلپین نیازی لابردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی نیه كه بۆ كرێكاران و كارمه‌ندانی فلپینی له عێراق دانراوە.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس دەڵێت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی فلپینی خۆسێ بریلیانتس داوای له شه‌ش هه‌زار فلپینی كردووە كه ئیستاكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕ‌استدا كاردەكه‌ن له ڕوودانی هه‌موو جۆرە هێرشێك له‌ناوچه‌كه‌دا هۆشدار بن و ئاگاداری خۆیان بن.
ئه‌م تێبینیانه‌ی فلپینیش له پاش ڕووداوەكه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی عه‌رەبستانی سعودییه هات كه تیایدا پێنج كارمه‌ندی نا ئه‌مه‌ریكی كوژراو یه‌كێك له‌وانه‌ش ووڵاتیه‌كی فلپینی بوو.