دادگای باڵای ئێران دەڵێت ئامادە نیه ئه‌و حوكمدانه ڕابگه‌یه‌نێت كه به سه‌ر ژمارەیه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌لقاعدە له تاران دراوە كه هه‌ر له‌وێ دادگایی كراون و له‌وێش حوكمی گرتنیان به سه‌ردا دراوە.
كاربه‌دەستانی دادی ئێرانی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا گوتویانه ئه‌و حوكمه كاتێك ئاشكرا دەكرێت كه هه‌موو به‌ربه‌سته یاساییه‌كانی له‌سه‌ر لابرابێت.
ئێران تاوەكو ئێستا نه‌یگوتتوە چه‌ند ئه‌ندامی ئه‌لقاعدەی دادگایی كردووە و چه‌ندی ئازاد كردووە و هیچ زانیارییه‌كی تری له بارەوە نه‌داون.
هه‌روەهاش ئێران نكۆڵی له‌و تاوانبارییانه دەكات كه گوایا ئێران بۆته حه‌شارگه‌ی میلیتانه‌كانی تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعدە.