سه‌رۆك بوش له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، ژمارەیه‌ك كۆبونه‌وەی ئاست به‌رزی سه‌بارەت به عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست ڕێكخست. له نێو ئه‌و كۆبونه‌وانه‌دا، سه‌رۆك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كاتی عێراقی غازی ئه‌لیاوەر و شای ئوردون شا عه‌بدوڵڵا كۆبۆوە.
سه‌رۆك بوش‌یش به درێژایی ئه‌و ڕۆژە یه‌ك په‌یامی هه‌بوو ئه‌ویش كه دەبێت هه‌ڵبژاردنی نیشتیمانی عێراق سه‌رباری ئه‌و توند و تیژییانه‌ی له ئارادایه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ڕووبدات.
سه‌رۆك گوتی" من باوەڕدەكه‌م دەنگدان بۆ گه‌لی عێراقی له سی مانگی یه‌كی داهاتوودا پێویسته چونكه بوار به گه‌لی عێراقی دەدات به‌شداری پرۆسه‌ی دیموكراسی ووڵاته‌كه‌یان بكه‌ن."
سه‌رۆك له‌پاش چه‌ند سه‌عاتێك له ڕوودانی هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ سه‌ر قونسولیه‌ی ئه‌مه‌ریكی له جه‌ددە قسه‌ی كردوو گوتی" ئه‌م جۆرە كارانه كار ناكه‌نه سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتووەكان و ئه‌مریكا له پشتگیری و یارمه‌تیه‌كانیان بۆ هێنانه‌كایه‌وەی دیموكراسی له ناوچه‌كه‌دا به‌ردەوام دەبێت و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد له عێراقدا پێك دەهێنن و ئه‌وەش به‌زاندنێكی سه‌رەكی یاخیبوان دەبێت.