سه‌رۆكی كاتی عێراقی ڕایگه‌یاندووە كه‌وا دواخستنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه و بارودۆخی ئاسایش به‌رەو خراپتر دەبات.
ئه‌لیاوەر له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا و پێش كۆبونه‌وەكه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش‌دا گوتی ئه‌و په‌یامێك به كۆشكی سپی دەگهیهنێت و دەیهوێت سوپاسی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا بكات بۆ ئه‌و یارمه‌تیه‌ی كه تاوەكو ئێستا به گه‌لی عێراقیان به‌خشیوە و داوا له سه‌رۆك بوش دەكات به‌ردەوام بێت له پشتگیریكردنی گه‌لی عێراق.
به‌ڕێز ئه‌لیاوەر له ماوەی دەركهوتنیدا له به‌رنامه‌ی " Meet the Press" ی چه‌ناڵی NBC گوتی " ئێمه باوەڕناكهین دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ كێشه‌یه‌ك چارەسه‌ر بكات. له ڕاستیدا، ته‌نها درێژە به ئازارەكانی گه‌لی عێراقی دەدات و توڕەیی و نیگه‌رانی زیاتر له‌ناو كۆمه‌لگای عێراقیدا په‌یدا دەكات.
جێی باسه، چه‌ند گروپێكی سیاسی له عێراقدا به‌هۆی به‌ردەوامی توند و تیژییهكان له عێراقدا بانگه‌شه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان بۆ ماوەی شه‌ش مانگ كردووە.