ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، قونسولیه‌ی ئه‌مه‌ریكی له شاری جه‌ددەی عه‌رەبستانی سعودیه هێرشی كراوەته سه‌ر و سه‌رچاوەكانی ئاسایش دەڵێن چه‌ند چه‌كدارێكی نه ناسراو كۆمه‌ڵێك كه‌سیان به بارمته له‌ناو بیناكه‌دا دەستگیر كردووە.
دەسه‌ڵاتداران دەڵێن شایه‌تحاڵه‌كانی ڕووداوەكه گوێیان له دەنگی ته‌قه و ته‌قینه‌وە بووە و ئاگر له بینیای قونسولیه‌ی ئه‌مریكی كه‌وتۆته‌وە و په‌ڵه هه‌ورێكی ڕەشی دوكه‌ڵ به‌ئاسماندا بڵاوبۆته‌وە.
چه‌ند ڕاپۆرتێكیش دەربارەی كه‌وتنه‌وەی قوربانیان له ئاكامی ئه‌م هێرشه بڵاوبۆته‌وە و كوشتنی چوار ئه‌فسه‌ری پاسه‌وانی سعودی ڕادەگه‌یه‌نن. تاوەكو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م هێرش و په‌لاماردانه ڕانه‌گه‌یاندووە.
له ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ریشدا ڕاگه‌یه‌ندراوە كه‌وا ئۆتۆمبیلێك له به‌ردەم قونسولیه‌ی ئه‌مریكیدا ته‌قیوەته‌وە و هێرشبه‌ران چونه‌ته ناو بیناكه‌وە و نارنجۆكیان بۆ هه‌ڵداوە.
جێی باسه، باڵیۆزی ئه‌مریكی له ریاز و قونسولیه‌ی ئه‌مریكی له زەهران هه‌ر به بیستنی ئه‌م ڕووداوەی جه‌ددە، دەرگای ئۆفیسه‌كانیان داخست.