مه‌لایه‌كی پایه به‌رزی ئێران ده‌ڵێت گومان كردنه سه‌ر ئێران بۆ به‌رنامه ناوكییه‌كانی شتێكی كاتییه. سه‌رۆكی پێشووی ئێران ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی ئه‌مڕۆ له كاتی نوێژی هه‌ینی به نوێژكه‌رانی گوت ئێران دههتوانێ له ماوه‌ی 6 مانگدا ده‌ست به زاخ كردنی یۆرانیۆم بكاته‌وه. به‌ڕێز ره‌فسه‌نجانی ڕێبه‌ری شورای نیگه‌هبانی ئێرانه و بڕیاره قانونی هه‌ره دوایی به ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه گوتی ئێران مافی خۆیه‌تی یۆرانیۆم زاخ كات له ئاستی نزم دا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێزگه‌كانی ووزه‌ی ناووكی بۆ سوته‌مه‌نی بخاته‌گڕ.