كۆشكی سپی داوای له حكومه‌تی بۆرمی كردووه ده‌ستبه‌جێ و بێ دانانی هیچ مه‌رجێك جالاكیگێڕی دیموكراتخوازی بۆرمی ئاونگ سان سدوچی ئازاد بكه‌ن. قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی به‌ڕێز سكات مه‌كلێلان له ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنێكی ڕۆژی پێنچشه‌ممه‌دا نیگه‌رانیه‌تی زۆر قوڵی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه ڕاده‌گه‌یه‌نن ڕانگوون ماوههێ زیندانی كردنی خانم سان سووچی بۆ ساڵێكی دیكه درێژ كردۆته‌وه. به‌ڕێز مه‌كلێلان گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ڕاست بێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتدارێتی بورمی هه‌نگاوێكی به‌ره‌و دوا چوونی ناپه‌سه‌ند دادنرێت.