سه‌رۆك بوش به ره‌سمی بیرنارد كریك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشان كردووه. به‌ڕێز كریك سه‌رۆكی ده‌زگای پۆلیسی نیویۆرك بووه له كاتی هێرشی تیرۆریستی 11 سبته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان سێ ساڵ له‌مه‌و پێش. له ئاهه‌نگ گێرانێكدا له كۆشكی سپی، سه‌رۆك بوش ستایشی به‌ڕێز كریكی كردووه و ووتویه‌تی ئه‌و شاره‌زاو لێهاتووه بۆ ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر بێت و له‌لایه‌ن سیناته‌وه پشت ڕاست بكرێت. به‌ڕێز كریك جێگای تام ڕیچ وه‌كو وه‌زیر بۆ 180 هه‌زار كارمه‌ندی وه‌زاره‌تدا ده‌گرێته‌وه. هه‌ندێ له شیكه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن به‌ڕێز كریك له بواری ڕامیاریدا ئازمایشێكی كه‌می هه‌ێه كه له قازانجی حكومه‌تدا نییه كه‌سێكی وا له پۆستێكی به‌رزی ئاسایشی ناوخۆ دابێت.