به‌زیندوو ماوه‌كانی به‌دترین كاره‌ساتی كارخانهسازی له جیهان و خۆپیشانده‌رانی تر له بیسته‌مین ساڵیادی ئه‌و كاره‌ساته له بوپال، هندوستان خوپیشاندانیان كردووه. له 3 ی دیسامبه‌ری ساڵی 1984 كۆمپانیایه‌ك كه كۆمپانیای Union Carbide كارخانهسازی ئه‌مریكی خاوێنیهتی، 40 ته‌ن گاز چوه‌ته ده‌ره‌وه و 15000 كه‌س كوشتبوو و هه‌زاران كه‌سی تریش به نه‌خۆشی فیزیكی و ره‌وانی هێشتووه‌ته‌وه. خۆپیشانده‌ره‌كان ووتویانه نه Union Carbide وه نه Dow Chemical كه 3 ساڵ له‌مه‌و پێش كۆمپانیاكه‌یان كریووه قهرهبونێكی به‌رچاو یارمه‌تی پزشكییان بۆ زیان پێ كه‌وتوه‌كان دابین كۆمپانیای Dow ده‌ڵێ ئه‌وان له‌و كاره‌ساته‌دا به‌رپرسیار نین و هه‌موو هه‌وڵێكی داوه جارێكی تر ئه‌وه دوباره نه‌بیته‌وه.
Union Carbide له ساڵی 1989 په‌سه‌ندی ئه‌وه‌ی كردووه 470 ملیۆن دۆلار وه‌كو قهربوون به زیان پێ كه‌وتووه‌كان بدات، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن تا ئێستا به‌شێكی زۆر كه‌مییان وه‌رگرتووه.