هندستان و پاكستان ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێگای سه‌ره‌كی شه‌مه‌نده‌فڕی بكه‌نه‌وه كه 40 ساڵ له‌مه‌و به‌ر گیرابوو.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌ی نێوان هه‌ردوو ووڵات ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یێندرا دوابه دوای ووت‌وێژی دوو ڕۆژی له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان.
شایانی باسه ئه‌و هێله له ده‌می شه‌ڕی هندو پاكستان له ساڵی 1965 وه داخرا بوو و رێگایه‌كی گه‌وره‌یه له نێوان كه‌راچی كه گه‌وره‌ترین شاری پاكستان و بۆمبه‌ێ كه گه‌وره‌ترین شاری هندستانه.