گروپێك له پارێزەرانی مافی سیڤیڵی ئه‌مه‌ریكی و چوار ووڵاتی عێراقی له ئه‌ڵمانیا سه‌بارەت به ڕووداوەكانی دەستدرێژی كردنه سه‌ر زیندانیه عێراقیه‌كان، داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وە له‌سه‌ر كاربه‌دەسته باڵاكانی ئه‌مه‌ریكا دەكه‌ن.
ناوەندی مافه دەستورییهكان له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا دەربارەی ئه‌و تاوانانه‌ی شه‌ڕ ناڕەزاییهكان پێشكه‌شی بیرۆی لێكۆڵینه‌وەی فیدرالی له ئه‌ڵمانیا كردووە.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا كه ئه‌و گروپه پێشكه‌شیان كردووە داوا له لێكۆڵهرەوە ئه‌ڵمانیه‌كان دەكه‌ن به به‌ندەكانی یاسا بۆ لێكۆڵینه‌وە له تاوانه‌كانی شه‌ڕ و ئه‌شكه‌نجه‌دان پاپه‌ند بن. هه‌روەها دەڵێت ئه‌و چوار عێراقیه‌ی كه ناویان هێناون له لایه‌ن ئه‌مریكاوە له زیندانی ئه‌بو غرێب دەستگیركرابوون و ڕووبه‌ڕووی لێدان و دەستدرێژیكردن بوونه‌ته‌وە.
له‌و كاربهدەستانهش كه داواكراوە لێكۆڵینهوەیان له بارەوە ئه‌نجام بدرێت، دۆناڵد ڕامسڤڵدی وەزیری به‌رگری و جۆرج تێنت ی سه‌رۆكی ناوەندی زانیاری ئه‌مه‌ریكا و ژەنه‌ڕاڵ ریكاردۆ سانشێزی فهرماندەی پێشووی هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
جێی باسه، ئه‌و پارێزەرانه دەڵێن ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی تاوەكو ئێستا به ئه‌نجام گه‌یه‌ندراون به پێی پێویست نه‌بوون.