له شارۆچكه‌ی بێجی باكوری به‌غدا، له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێن چوار كه‌سی سیڤیڵی عێراقی كوژراوە و 19 كه‌س بریندار بووە كه دووان له‌وان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكین.
ئه‌م قوربانیانه له كاتێكدا كه‌وته‌وە كه ئۆتۆمبیلێكی بۆمب ڕێژكراو له نزیك كاروانێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ته‌قیه‌وە.
له ماوەی هێرشێكی تردا، یاخیبوان به موشه‌ك و هاوەن هێرشیان كردۆته سه‌ر تانكێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك بریندار بووە.
له به‌غدای پایته‌ختیش، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێك له خۆرئاوای پایته‌ختدا پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراوە.