سه‌رۆك وەزیری حكومه‌تی كاتی عێراقی سه‌ردانی شارۆچكه‌ی قه‌ڵاچوالانی كرد و له لایه‌ن به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وە پێشوازی لێكرا.
له ماوەی ئه‌و كۆبونهوەیهدا باس له هاوكاری نێوان حكومه‌تی عێراقی و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كورد كرا.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئهوەدان كه هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هاودەنگیهك له لایه‌ن لایه‌نه جوداكانی عێراقه‌وە هه‌بێت بۆ دواخستنی ئه‌وا ئه‌وان دژایه‌تی ناكه‌ن.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا له‌تیف نێروەیی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.